حکوومەتی هەرێمی کوردستان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-04-06-00:46:00 - کۆدی بابەت: 76
حکوومەتی هەرێمی کوردستان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

حکوومەتی هەرێمی کوردستان (بە ئینگلیزی: Kurdistan Regional Government (KRG)، بە عەرەبی: حکومة إقليم كردستان، بە کرمانجی: Hikûmeta Herêma Kurdistanê) حکوومەت و دەزگای بەڕێوبردنی هەرێمی کوردستانی باشووری کوردستانی گەورەیە، ناوەندەکەی لە شاری هەولێرە. لەدوای داگیرکردنی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ هەردوو ئیدارەی باشووری کوردستان (ئیدارەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر و ئیدارەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی) وردە وردە یەکیان گرتەوە و دواتر حکوومەتێکی یەکگرتوویان پێکهێنا.

پاشخان

لەدوای ڕووخانی زۆرینەی میرنشینە کوردییەکان و دەستپێکی سەدەی بەرەوپێشچوونی مرۆڤەکان و لەدوای جەنگی جیهانیی یەکەم، لە ساڵانی بیستەکان شانشینی کوردستان خاوەنی حکوومەتێکی کوردی بوو لە شاری سلێمانی، لەدوای ئەو کۆماری کوردستان وەک کۆمارێکی فەرمی دامەزرا و دواتر ڕووخێنرا. لەدوای ڕاپەرینی گەلی کوردستان لە باشووری کوردستانی گەورە، حکوومەتی کوردستان دامەزرا، بەڵام بەهۆی ناکۆکی نێوان دوو دەسەڵاتی چەکداری کوردستانەوە دووبەرەکی دروست بوو و جەنگی ناوخۆی لێ کەوتەوە و ناوچەکە بەسەر چەند ئیدارەیەکدا دابەش کرا کە گەورەترینیان حکوومەتی سلێمانی (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان) و حکوومەتی هەولێر (پارتی دیموکراتی کوردستان) بوون. لە ڕێکەوتی ٢٠٠٦/١/٢١ هەردوو ئیدارەی هەرێم یەکیان گرتەوە و دوو ئیدارەیی کۆتایی هات.

جوگرافیای دەسەڵات

ڕووبەری هەرێم ٧٨٧٣٦ کم٢ کە دەکاتە زیاتر لە ١٨% سەرجەمی ڕووپێوی عێراق، کە ئەم ناوچانە دەگرێتەوە:

  • پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، کەرکووک و هەڵەبجە).
  • هەموو ناحیە و قەزاکانی پارێزگای نەینەوا جگە لە قەزاکانی موسڵ و بەعاج و حەزەر.
  • قەزاکانی خانەقین و مەندەلی و کفری جگە لە ناحیەی بەلەدروز لە پارێزگای دیالە.
  • ناوەندی قەزای بەدرە لە پارێزگای واست، کووت.

کابینەکانی حکوومەتی هەرێم

٤ی تەممووزی ساڵی ١٩٩٢ یەکەم کابینەی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی فوئاد مەعسووم پێکهێندرا و ڕۆژ نووری شاوەیس جێگری سەرۆکی حکوومەت بوو ١٦ی وەزیری هەبوو. لەدوای ساڵی ١٩٩٢ هیچ هەڵبژاردنێکی پەرلەمانی لە هەرێمی کوردستان تاوەکوو ساڵی ٢٠٠٥ ئەنجام نەدرا، بەڵام لەو ماوەیەدا چەند کابینەیەک گۆڕدران. کابینەی دووەمی حکوومەت بە سەرۆکایەتی کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی و جێگرایەتی ڕۆژ نووری شاوەیس پێکهێنرا. کابینەی سێیەمی هەرێمی کوردستان دوو کابینە بوو؛ لە کابینەی ناوچەی ژێر دەسەڵاتی پارتی، ڕۆژ نووری شاوەیس سەرۆکی حکوومەت و نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی حکوومەت بوون. لە کابینەی ناوچەی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی، کۆسرەت ڕەسووڵ سەرۆکی حکوومەت و کەمال فوئاد جێگری سەرۆکی حکوومەت بوون. کابینەی چوارەمی هەرێمی کوردستان لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی پارتیدا لەلایەن نێچیرڤان بارزانییەوە سەرۆکایەتی دەکرا و سەرکیس ئاغاجانیش جێگری سەرۆکی حکوومەت بوو.  هەردوو کابینە لە ساڵی ٢٠٠٥دا یەکیانگرت و کابینەی یەکگرتوو بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی و جێگرایەتی عومەر فەتاح پێکهێنرا. کابینەی شەشەمیش بە سەرۆکایەتی بەرهەم ساڵح و جێگرایەتی ئازاد بەرواری پێکهات. کابینەی حەوتەم و هەشتەم بە سەرۆکایەتی نیچیرڤان بارزانی بوو و عیماد ئەحمەد لە کابینەی حەوتەم و قوباد تاڵەبانی لە کابینەی هەشتەم جێگری بوون. کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی و بەشداریی یەکێتی، پارتی، گۆڕان و پێکهاتەکان پێکهات.

کابینەی یەکەم (١٩٩٢)

پلە ئەندامی کابینە
سەروەزیر فوئاد مەعسووم
جێگری سەروەزیر و وەزیری ناوخۆ ڕۆژ نووری شاوەیس
وەزیری یارمەتی و مرۆڤایەتی محەمەد تۆفیق ڕەحیم
وەزیری دارایی سەڵاحەدین حەفید زادە
وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار کافیە سلێمان
وەزیری ڕۆشنبیری شێرکۆ بێکەس
وەزیری کشتوکاڵ قادر عەزیز
وەزیری تەندروستی کەمال شاکر
وەزیری ئیشغاڵ و نیشتەجێکردن یونادەم یوسف کەنا
وەزیری پەروەردە ناسیح غەفوور
وەزیری ئەوقاف محەمەدی مەلا قادر
وەزیری پیشەسازی محەمەد ئەمین مەولوود
وەزیری گواستنەوە و گەیاندن ئیدریس هادی
وەزیری ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان مەئموون بریفکانی

کابینەی چوارەم (١٩٩٩ - ٢٠٠٦)

پلە ئەندامی کابینە
سەروەزیر نێچیرڤان ئیدریس بارزانی
جێگری سەروەزیر سەرکیس ئاغاجان مامەندۆ
وەزیری ناوخۆ کەریم سنجاری
وەزیری کاروباری پێشمەرگە حەمید ئەفەندی (حەمید حوسێن مەلا)
وەزیری پەروەردە عبدولعەزیز گەیب ئەحمەد
وەزیری دارایی و ئابوری سەرکیس ئاغاجان مامەندۆ
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئیسلامی عەدنان نەقشەبەندی
وەزیری داد هادی عەلی عەبدولکەریم
وەزیری ڕۆشنبیری سامی شۆرش
وەزیری کشتوکاڵ و ئاودێری ئازاد عزەددین مەلافندی
وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار بارزان موحسین دزەیی
وەزیری پێشەسازی و وزە یۆنان مرقس حەننا
وەزیری هاوکاری و کاروباری مرۆڤایەتی شەفیق قەزاز
وەزیری تەندروستی و کاروباری کۆمەڵایەتی جەمال عبدولحەمید
وەزیری ئەشغال و نیشتەجێکردن نازەنین محەمەد وسو
وەزیری گواستنەوە و گەیاندن حەیدەر فەیلی
وەزیری مافی مرۆڤ محەمەد ئیحسان سلێڤانی
وەزیری هەرێم یوسف حەننا یوسف
وەزیری هەرێم مەحموود کاوە حەفید
وەزیری هەرێم نەمر کەچۆ حەسەن
وەزیری هەرێم جەودەت جەرجیس نەجار
وەزیری هەرێم فەلەکەددین کاکەیی
وەزیری هەرێم فەلاح مستەفا بەکر
وەزیری هەرێم عەبد کەریم موراد
وەزیری هەرێم عبدولموهەیمەن بارزانی

کابینەی پێنجەم

ئەندامی کابینە پلە
نێچیرڤان ئیدریس بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
عیماد ئەحمەد سەیفور جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
عەبدولکەریم سوڵتان شەنگاری وەزیری ناوخۆ
سەرکیس ئاغاجان وەزیری دارایی و ئابووری
بایز سەعید محەمەد تاڵەبانی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دارایی
فاروق جەمیل سادق وەزیری داد
ئازاد عزەددین مەلا ئەفەندی وەزیری هەرێم
جەعفەر مستەفا عەلی وەزیری کاروباری پێشمەرگە
بورهان سەعید سۆفی وەزیری گواستنەوە
دڵشاد عەبدولڕەحمان محەمەد وەزیری پەروەردە
عەبدولڕەحمان عوسمان یونس وەزیری تەندروستی
عەدنان محەمەد قادر وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی
محەمەد ئەحمەد سەعید شاکەلی وەزیری ئەوقاف
تەحسین قادر عەلی وەزیری دەرامەتە ئاوییەکان
عیماد ئەحمەد سەیفور وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ کردن
عوسمان ئیسماعیل حوسێن وەزیری پلان دانان
یوسف محەمەد عەزیز وەزیری مافی مرۆڤ
ئیدریس هادی ساڵح وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
عەبدولعەزیز تەیب وەزیری کشتوکاڵ
چنار سەعد عەبدوڵڵا وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفال کراوەکان
فەلەکەددین کاکەیی وەزیری ڕۆشنبیری
وشیار عەبدولڕەحمان سیوەیلی وەزیری کارەبا
دکتۆر ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەکان
نازەنین محەمەد وسو وەزیری شارەوانی
تەها عەبدولڕەحمان عەلی وەزیری وەرزش و لاوان
محەمەد ئیحسان وەزیری کاروباری ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم
محەمەد ڕەئوف محەمەد وەزیری بازرگانی
وداد خورشید عوسمان وەزیری پیشەسازی
دارا محەمەد ئەمین سەعید وەزیری ژینگە
نەمرود بەیتۆ وەزیری گەشتوگوزار
حەیدەر شێخ عەلی وەزیری گەیاندن
ئەبووبەکر عەلی وەزیری هەرێم
جنان قاسم وەزیری هەرێم
جۆرج یوسف مەنسور وەزیری هەرێم
دەخیل سەعید خچر وەزیری هەرێم
محەمەد حاجی مەحموود وەزیری هەرێم
مەحموود عیدۆ وەزیری هەرێم
مەدحەت مەندەلاوی وەزیری هەرێم
سەعید خالید محەمەد ئەمین وەزیری هەرێم
ئەندامی کابینە پلە
نوری عوسمان محمود عەبدولڕەحمان سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بە پلەی وەزیر
محەمەد قەرەداغی سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران بە پلەی وەزیر
فەلاح مستەفا بەکر بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بە پلەی وەزیر
هێرش محرم سەرۆکی دەزگای وەبەرهێنان بە پلەی وەزیر

کابینەی حەوتەم

ئەندامی کابینە پلە
نێچیرڤان ئیدریس بارزانی سەرۆکی حکوومەت
عیماد ئەحمەد جێگری سەرۆکی حکوومەت
عەبدولکەریم سوڵتان عەبدوڵڵا (کەریم سنجاری) وەزیری ناوخۆ
جەعفەر شێخ مستەفا وەزیری کاروباری پێشمەرگە
بایز سعید محمد تاڵەبانی وەزیری دارایی و ئابووری
ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سرووشتیەکان
عەلی سندی وەزیری پلاندانان
شێروان ناسیح عبداللە حەیدەری وەزیری داد
رێکەوت حەمە ڕەشید وەزیری تەندروستی
عیسمەت محەمەد خالید وەزیری پەروەردە
کامەران ئەحمەد عبداللە وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن
دڵشاد شەهاب وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار
عەلی سەعید وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
ئاسۆس نەجیب وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
کاوە مەحموود شاکر وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان
سەباح ئەحمەد (مامۆستا ئارام) وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان
سیروان محمد جیهاد بابان وەزیری کشتوکاڵ و ئاودێری
سینان عبدالخالق احمد چەلەبی وەزیری پیشەسازی و بازرگانی
جونسون سیاوش وەزیری گواستنەوە و گەیاندن
کامیل عەلی عەزیز وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی
یاسین ئەبوبەکر وەزیری کارەبا
ئەندامی کابینە پلە
فەوزی فڕانسوا تۆما هەریری سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران
محمد قەرەداغی سکرتێری ئەنجومەن
فلاح مێگفی بکر بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکوومەت
هێرش موحەڕەم سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان

کابینەی هەشتەم

 لە ڕۆژی ٢٠١٤/٦/١٨ لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە متمانەی پێدرا.

پلە ئەندامی کابینە
سەروەزیر نێچیرڤان ئیدریس بارزانی
جێگری سەروەزیر قوباد تاڵەبانی
وەزیری ناوخۆ کەریم سنجاری
وەزیری کاروباری پێشمەرگە مستەفا قادر مستەفا عەزیز
وەزیری پەروەردە  پشتیوان سادق عەبدوڵڵا
وەزیری دارایی و ئابووری ڕێباز محەمەد عەبدوڵڵا محەمەد
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئیسلامی کەمال موسلیم سەعید
وەزیری داد سینان عەبدولخالق ئەحمەد چەلەبی
وەزیری ڕۆشنبیری لاوان خالید عەبدولڕەحمان ئەحمەد
وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان خالید عەبدولڕەحمان ئەحمەد
وەزیری کارەبا سەڵاحەدین بابەکر محەمەد
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی یوسف حەمەد لوتفوڵڵا
وەزیری کشتوکاڵ و ئاودێری عەبدولسەتار مەجید قادر
وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار نەورۆز مەولوود محەمەد ئەمین
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ساماڵ سەردار مەحموود
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی محەمەد قادر هاودیانی
وەزیری تەندروستی رێکەوت حەمە ڕەشید کەریم محەمەد
وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن دەرباز عەبدوڵڵا ڕەسووڵ
وەزیری گواستنەوە و گەیاندن جونسون سیاوش ئەیۆ
وەزیری سامانە سروشتیەکان  عەبدوڵڵا عەبدولڕەحمان عەبدوڵڵا (ئاشتی هەورامی)
وەزیری پلاندانان  عەلی عوسمان حاجی بەدری سندی
وەزیری هەرێم بۆ کاروباری ژینگە عەبدولڕەحمان عەبدولڕەحیم حەمە ڕەزا
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم فواد حوسین
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە فەلاح مستەفا بەکر
فەرمانگەی میدیا و زانیاری / وتەبێژی حکوومەت سەفین موحسین دزەیی
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران (وەکالەت) نێچیرڤان ئەحمەد
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون نوری عوسمان عبدالرحمان

کابینەی نۆیەم

ناو پلە
مەسروور بارزانی سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێم
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێم
فەرسەت ئەحمەد عەبدولڵا وەزیری داد
ڕێبەر ئەحمەد خالید وەزیری ناوخۆ
شۆڕش ئیسماعیل عەبدولڵا وەزیری پێشمەرگە
ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری
سامان بەرزنجی وەزیری تەندرووستی
ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە
دانا عەبدولکەریم حەمەصاڵح وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ کردن
کەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سرووشتییەکان
ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار
ئارام محمد قادر ئەمین وەزیری خوێندنی باڵا
دارا ڕەشید مەحموود وەزیری پلاندان
کوێستان محەمەد عەبدولڵا وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی
محەمەد سەعید عەلی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان
عەبدولڵا مەحموود محەمەد وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
کەمال موسلیم وەزیری پیشەسازی
ئانو جەوھەر عەبدولمەسیح وەزیری گواستنەوە و گەیاندن
پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی
کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا
ئایدن مەعرووف وەزیری هەرێم
ڤالا فەرید وەزیری هەرێم
خالید شوانی وەزیری هەرێم

 


سەرچاوەکان



5895 بینین