ناوهڕۆك
عەرەب
عەرەب بە ژمارە و ڕێژەیان لە نێو دانیشتوواندا، لە دوای کەمەنەتەویی تورکەوە دێن. پەیدابوونیان بۆ نیوەی یەکەمی سەدەی حەوتەمی زایینی دەگەڕێتەوە. عەرەب لە بنەڕاتدا، دانیشتووی نیمچەدوورگەی عەربین، لە دوای ئیسلام و بڵاوبوونەوەی لە ناوچەکەدا، بە هەموو ووڵاتانی ناوچەکەدا بڵاوو بوونەوە.
ڕێژەی عەرەب لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا، کەمێکی زیاد کردووە، هۆیەکەشی بۆ پەیڕەوکردنی بەرنامەی بە عەرەبکردنی هەندێک نێوچە دەگەڕێتەوە، بە تایبەتی لە باشووردا، ڕێژەی عەرەب لە ساڵی ١٩٨٥دا، لە نێو دانیشتووانی پارێزگای موسڵدا ٨٥٪بوو، کە لە ڕێژەی گشت پارێزگاکانی دیکە زیاترە. لە پارێزگاکانی دیکەدا بەم شێوەیە بوو: کەرکووک - ٤٤٪، دهۆک – ١٩٪، ئورفە – ١٥٪، سیرت – ١٤٪، هەولێر – ١٠٪، دیاربەکر – ١٪.
سەرچاوەکان
1603 بینین