ناوهڕۆك
جوگرافیای شاڵاوەکانی ئەنفالی کورد
سەرانی رژێـمی عێراق هەر لە سەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقدا، بەردەوام بوون لەسەر سیاسەتی پاکتاوکردنی ڕەگەزی کورد، چونکە لە هزری ناسیۆنالیستیاندا، کورد مەترسی بوو بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی عەرەب، بۆیە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ تاوانەکانیان گەورەتر دەبوون و زیانەکانی گەلی کوردیش بەهەمان شێوە گەورەتر دەبوو، تاکو ساڵی ١٩٨٨ رژێم بێ پەروا هەرچی هێز و توانا و تەکنەلۆجیا و پەیوەندییەکانی بەدەستەوە بوو بەرامبەر گەلی کورد بەکاریهێنا، ئەم جارەیان لە ژێر ناوی (ئەنفال). تاوانەکانیش بەچەند قۆناغێک دەستیپێکرد
سەرچاوەکان
2032 بینین