زانکۆی هەڵەبجە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-09-03-21:14:00 - کۆدی بابەت: 6494
زانکۆی هەڵەبجە

ناوه‌ڕۆك

دەربارەی زانکۆ

زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ يەکێکە لە زانکۆ حکومیەكانى ھەرێمی کوردستان کە به‌ فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره‌ (1670) له‌ به‌رواری 2010/7/8، وه‌ به‌ پێی بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌ی حه‌وته‌م له‌ یاسای وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ژماره‌ی (10)ـی ساڵی 2008 وه‌ فه‌رمانی وه‌زاریی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ژماره‌ (ن/664) له‌ 2010/7/12، سه‌باره‌ت به‌ دامه‌زراندنی زانكۆكانی (هه‌ڵه‌بجه‌، ڕاپه‌ڕین، زاخۆ، گه‌رمیان) لەلایەن کابینەى شەشەمى حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیاری دامەزراندنی بۆ ده‌رچووه‌.

کۆلێژەکان

زانکۆی ھەڵەبجە له‌ ئێستادا  لە شەش كۆلێج  و یەك بەش پێكهاتووه‌ كه‌ بريتين له‌:

– كۆلێجى پەروەردەی بنەڕەت
– کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان
– كۆلێجى په‌روه‌رده‌ى جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان
– كۆلێجى زانست
– بەشی ئەندازیاری
– کۆلێجی پەروەردەی شارەزوور

– کۆلێجی یاساو کارگێڕی

بەشەکان

١. کۆلێژى پەروەردەى بنەڕەت: بەشەکانى (زمانى ئینگلیزى، زانستە کۆمەڵایەتیەکان، زمانى عەرەبی) لەخۆدەگرێت.
٢. کۆلێژى زانستەمرۆڤایەتیەکان: بەشەکانى (بنەماکانى ئاین، مێژوو، جوگرافیا، ڕاگەیاندن) لەخۆدەگرێت.
٣.کۆلێژى پەروەردەى جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان: بەشی (پەروەردەى وەرزش) لەخۆدەگرێت.
٤. کۆلێژى زانست: هەریەک لە بەشەکانى (فیزیا، زانستى کۆمپیوتەر) لەخۆدەگرێت.
٥. بەشی ئەندازیاری شارستانی

٦. کۆلێژى پەروەردەی شارەزوور: هەریەك لە بەشەکانی (زمانی کوردی، باخچەی منداڵان) لەخۆدەگرێت.
٧. کۆلێژى یاساو کارگێڕی: هەریەك لە بەشەکانی (یاسا، بازرگانی نێودەوڵەتی) لەخۆدەگرێت.

ئەنجوومەنی زانکۆ

ئه‌نجومه‌نی زانكۆ باڵاترین ناوه‌ندی بڕیاردانه‌ له‌ زانكۆدا و له‌ هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكی زانكۆ و یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ و ڕاگری سه‌رجه‌م كۆلێجه‌كان و نوێنه‌ری گشتیی مامۆستایانی زانكۆ پێك دێت و سه‌رجه‌م بڕیاره‌ گرنگه‌ په‌یوه‌سته‌كان به‌ پرسی خوێندن و كاروباری ئه‌كادیمی و كارگێڕی زانكۆ و كاروباری خوێندكاران له‌ ئه‌نجومه‌نی زانكۆدا ده‌رده‌كرێن.

ناو پێگە
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر مەهاباد کامیل عەبدوڵا سەرۆکی زانکۆ
پ.ی.د. إدریس كریم محمد یاریدەدەری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێری و دارایی
پ.ی.د. دانا عبدالله طاهر یاریدەدەری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا
د.رەنجدەر محمد عزیز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران
پ.ی.د. نەریمان عبداللە علی ڕاگری کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەکان
د. حسین محمد صالح ڕاگری کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت
د.سەرکێو صلاح عبدالکریم ڕاگری کۆلێجی زانست
د.جلال خضر أحمد ڕاگری کۆلێجی په‌روه‌ده‌ی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان
د.احمد محمد رشید میرە ڕاگری کۆلێجی پەروەردەی شارەزوور
د.سیروان حامد احمد ڕاگری کۆلێجی یاساو کارگێڕی

 

مێژووى زانکۆى هەڵـەبجــە

سه‌ره‌تا پێش دامه‌زراندنى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌، کۆلێجی په‌روه‌ده‌ى بنه‌ڕه‌ت له‌ شارى هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌بوو كه‌ سه‌ر به‌ زانكۆى سلێمانى بوو و له‌ سێ به‌ش پێكهاتبوو (بەشی زمانی ئینگلیزی و بەشی كۆمه‌ڵایه‌تی و بەشی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش). به‌ڵام له‌ ڕێكه‌وتى 8ى ته‌موزى 2010 به‌بڕيارى ژماره‌ (1670) حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان برِیاری دامه‌زراندنی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ی دا وه‌ك زانكۆیه‌كی سه‌ربه‌خۆ و کۆلێجی په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌ت له‌ زانكۆى سلێمانى جيابووه‌ و بووه‌ بنه‌ڕه‌تى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌. بە تێپەڕبوونى کات ئەم زانکۆیە لە گەشەسەندن و فراوانبون بەردەوام بوو، بە هەوڵەکانى ستافى زانستى و کارگێڕى زانکۆ لە ئاییندەدا دەبێتە یەکێک لە زانکۆ گەورەکانى کوردستان و عێراق.

پێگه‌ی جوگرافی زانكۆ

لەڕووى هەڵکەوتەى جوگرافییەوە، کەمپى زانکۆکە ده‌كه‌وێته‌ بناری گوندى عه‌بابه‌يلێ.


سەرچاوەکان



1284 بینین