ناوهڕۆك
ناساندن
گوندەواری بان زەردە (بە فارسی: دهستان بان زرده، بە ئینگلیزی: Ban Zardeh Rural District) گوندەوارێکی شارستانی داڵاهووە و دەکەوێتە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. بەپێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠٠٦ زیاتر لە ٦,٧٠٠ کەس و ١٤١٦ خێزان لەخۆی دەگرێت لەنێو ١٥ گونددا.
مێژوو
بان زەردە دەکەوێتە ١٢٠ کیلۆمەتریی باکووری ڕۆژاوای شاری کرماشان. زۆرینەی خەڵکی ناوچەکە بە زمانی کوردیی هەورامی قسە دەکەن. ناوچەیەکی گەشتیاری زۆر گرنگە و چەندین ناوچەی دڵڕفێنی هەیە.
شوێنە گەشتیارییەکان
- قەڵای داوەر- سەردەمی ساسانییەکان
- شەهربانوو- سەردەمی ساسانییەکان
- قەڵای ئاشیوا- سەردەمی ساسانییەکان
- چێشتخانە و دیوار گچی - سەردەمی ساسانییەکان
- هەڵکۆڵراوی کاکە کوشیا
- تەپەڕەش
سەرچاوەکان
392 بینین