ناوهڕۆك
بورجی ئیڤڵ
بورجی ئیفڵ، یەكێكە لە بەناوبانگترین شوێنەكانی ئەوروپا و جیهان، كە دەكەوێتە شاری پاریس لە فەڕنسا. بە یەكێك لە سەرسوڕهێنەرەكانی جیهان دادەنرێن، كە بەناوبانگترین ناوچەی گەشتیاری فەڕنسایە، لە ساڵی 1889 بنیادنراوە و تا ساڵی 1930 واتا بە درێژایی 41 ساڵ بە بەرزترین بینای جیهان دادەنرا. دروستكردنی بورجی ئیفڵ دوو ساڵی خایاند، كە زیاتر وەك بورجی چاودێری و پەخشی ڕادیۆیی بەكاردێت.
بۆچی بورجی ئیڤڵ دروستكرا؟
هۆكاری سەرەكی دروستكردنی بورجی ئیفڵ بۆ ئاهەنگ گێڕان بوو بە تێپەڕاندنی 100 ساڵ بەسەر شۆڕشی فەڕەنسا، كە دیموكراسیەتی بەرپاكرد و حوكمی دیكتاتۆری لەناوبرد، هەروەها هەمان كات بوو لەگەڵ دەسپێكردنی پێشانگای پیشەسازی لە پاریس لە ساڵی 1889. بۆیە بڕیاریاندا بە دروستكردنی تەلارێكی گەورە بۆ ئەم پێشانگایە و لە هەمانكاتتدا وەك ئامرأزێك بۆ شۆڕشی فەڕەنسی.
چەند زانیاریەك لەسەر بورجی ئیفڵ
لێرەدا چەند زانیاریەك دەخەینە ڕوو كە وایكرد بورجی ئیفڵ ببێت بە یەكێك لە بەناوبانگترین ناوچە گەشتیارییەكانی جیهان:
- لاشەی بورجەكە لە ئاسن پێكهاتووە، كە بریتیە لە 18038 پارچەی ئاسن، كە بە 1500000(ملوێنێك و پینج سەد) بزمار بەیەكەوە بەستراوە، كێشی بورجەكە نزیكەی 10 تەن دەبێت.
درێژی بورجی ئیڤل دەگاتە 324 مەتر، كە تا ساڵی 1930 بە بەرزترین بینا دادەنرا. - لە 3 قات پێكدێت و 7 مەسعەدی كارەبایی تێدایە، هەروەها دوو چێشتخانەی تێدایە، مەسعەدەكان نزیكەی 8 خولەك دەخایەند تا دەگەنە لوتكەی بورجەكە.
- بورجی ئیڤڵ لەلایەن ئەندازیار (گۆستاڤ ئیفڵ) دروستكراوە كە بە ناوی ئەمەوە ناونراوە.
- نزیكەی 50 ئەندازیار و 300 كرێكار، كاریان لە دروست كردنی بورجەكەدا كردووە.
- لە سەردەمی كۆندا بورجەكە بە چەند لێكۆڵینەوەیەك بەكاردەهات، وەك، كەش و هەوا، كەوتنەخوارەوەی سەربەست، هەروەها چاودێری ئاسمانی.
بە یەكێك لە ئاسەوارە مێژوییەكان دادەنرێت، كە ناوی لە لیستی یونسكۆدا هاتووە. - هەر 7 ساڵ جارێك بورجی ئیفڵ ڕەنگ دەكرێتەوە كە پێویستی بە نزیكەی 60 تەن بۆیاخ هەیە.
- گۆستاڤ ناوی 72 ئەندازیاری لەسەر بورجەكە هەڵكۆڵیوە كە بەناوبانگترین ئەندازیارەكانی ئەو كاتە بوون.
- بورجەكە لە 2665 پلیكانە پێكهاتووە.
- بە شەودا نزیكەی 20 هەزار گڵۆپ بەكاردێت بۆ ڕووناككردنەوەی بورجەكە.